ساڵانه ته‌نیا له سنووری ناوچه‌ی سلێمانی له بیره‌نه‌وتییه‌كانی شاری كۆیه و گه‌رمیان و به كۆمپانیاى دانه‌غازه‌وه نزیكه‌ى یه‌ك ملیار دۆلار به‌رهه‌مهێنان له سامانى سرووشتیدا ده‌كرێت، به جۆرێك به‌رهه‌مهێنانى غاز زیاتر له 909 ملیۆن دۆلار و نه‌وتیش زیاتر له 561 ملیۆن دۆلاره.
هه‌رێمى كوردستان به نه‌وت و غازى سرووشتیی ده‌وڵه‌مه‌نده، یه‌كێك له‌و شوێنانه‌شى كه به‌رهه‌مهێنان تێیدا ده‌كرێت سنوورى پارێزگاى سلێمانییه.
به جۆرێك له هه‌ریه‌ك له سنوورى كۆیه و گه‌رمیان 26 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئه‌گه‌ر به 60 دۆلار، یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بفرۆشرێت، ئه‌وا له ساڵێكدا به بڕى 561 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار به‌رهه‌مهێنان ده‌كرێت.
له ساڵى 2017دا كۆمپانیاى دانه‌غاز له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ڕۆژانه 330 ملیۆن پێ سێجا غاز له هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنن، كه ده‌كاته نۆ ملیۆن و 445 هه‌زار و 557 مه‌ترسێجا. ئه‌مه‌ش ساڵانه ده‌كاته 347 ملیۆن و 593 هه‌زار و 680 دۆلار.
به پێى سایتى بلومبێرگى تایبه‌ت به وزه له 29ى مانگى ڕابردوودا، یه‌ك ملیۆن یه‌كه‌ی گه‌رمیی به‌ریتانی (mmBTU) کە یه‌كسانه به 28.26 مه‌ترسێجا غاز، ئه‌وه‌ش به 2.92 دۆلار ده‌فرۆشرێت.
به وته‌ى په‌رله‌مانتارێكى كوردستانیش بێت كه دانیشتووى قه‌زاى كۆیه‌یه، ئه‌و كێڵگه نه‌وتییه‌ی كه له كۆیه هه‌یه، ڕۆژانه 12- 16 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی تێدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
قاره‌مان قادر ئه‌ندام په‌رله‌مانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و دانیشتووی شاری كۆیه بۆ رایگەیاند: «له قه‌زاكه‌دا ڕۆژانه 12 هه‌زار تاكو 16 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنرێت».
ئه‌گه‌ر 16 هه‌زار به‌رمیل هه‌ژمار بكه‌ین، ته‌نیا له شاری كۆیه، ساڵانه به بڕى 345 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلاره، وه‌به‌رهێنان ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه نه‌یوست ناوى ئاشكرا بكرێت، وتى: «ته‌نیا له دوو كێڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی گه‌رمیاندا ڕۆژانه (5-10) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كرێت».
ئه‌گه‌ر ڕۆژانه 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌ژمار بكه‌ین، ئه‌وا له ساڵێكدا ده‌كاته 216 ملیۆن دۆلار.
به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ڕۆژانه 26 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و 330 ملیۆن پێ سێجا غاز، هه‌ژمار بكه‌ین، به كۆى نه‌وت و غاز له سنوورى سلێمانى به بڕى 909 ملیۆن و 193 هه‌زار و 680 دۆلار وه‌به‌رهێنان ده‌كرێت.
مه‌جید جه‌عفه‌ر، ئه‌ندامی ئینتیدابی ئه‌نجوومه‌نی ئیداره‌ی دانه‌غاز و سه‌رۆكی جێبه‌جێكردنی نه‌وتی هیلال له مانگى ئه‌یلوولى ساڵى 2017دا بە كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بییه ڕاگەیاندووە، به‌رهه‌مهێنان له 330 ملیۆن پێ سێجا غازی ڕۆژانه كه ئێستا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت زیاد ده‌كرێت.
وتیشی: «ئه‌م زیادبوونه كه له ماوه‌ی دوو ساڵدا ته‌واو ده‌بێت، ته‌نها سه‌ره‌تایه، به هۆی ئه‌وه‌ی كێڵگه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا چه‌ند هێنده‌ی ئه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنێت».
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له سنوورى كوردستاندا 57 بلۆكى نه‌وتیی هه‌یه كه 27یان له سنووری سلێمانیدایه.
غالب محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، لەم بارەیەوە دەڵێت: «له كوردستاندا 57 بلۆكی نه‌وت هه‌یه، كه له سلێمانی 27 بلۆكی نه‌وتی و غازی هه‌یه، كه سێ بلۆكی غازی له كێڵگه‌كانی كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ و میراندا هه‌یه.
ته‌نیا له كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی غاز ده‌كرێت، سێ بلۆكی تێكه‌ڵی نێوان غاز و نه‌وت هه‌یه، وه‌ك چیاسوغ، كورده‌میر، په‌ڵكانه، بلۆكه نه‌وتیییه‌كانیش جگه له نه‌وتی حه‌سیره هیچیان نه‌وتی تێدا ده‌رناهێنرێت.
ئاژانس