بەمەبەستی خزمەتكردنی دانیشتوانی گوندەكانی گەرمیان ، بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم پرۆژەی گەیاندنی تۆری كارەبای نیشتمانی بۆ 40 گوندی سنووری گەرمیان جێبەجێ دەكرێت.
سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وتی لەهەفتەی داهاتوودا لیژنەیەكی تایبەت سەردانی گەرمیان دەكات بۆ سەردانی مەیدانی ئەو گوندانە و دەست پێكردنی رێكاری یاسایی و بودجەی پێویست بۆ ئەو پرۆژەیە دابینكراوە.
وتیشی: بڕیارە پرۆژەكە بەشێوەی راستەوخۆ جێبەجێبكرێت و لە ماوەیەكی كورتدا ئەنجام دەرێت كە ئەم پرۆژەیە جگە لەوەی دیاریەكی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمە ، لەهەمان كاتدا دەبێتە مایەی ئاوەدان زیاتری گوندەكان بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری كوردستان.