باڵیۆزی چین لە بەغداد ئاشکرایکرد: لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، عێراق بەسێیەم ھاوبەشی بازرگانی لەگەڵ وڵاتەکەی دادەنرێت.
(چن ویچنگ) باڵیۆزی حکومەتی چین لە بەغداد، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: عێراق لە بواری بازرگانیدا بە گەورەترین ھاوبەشی چین دادەنرێت لە ناوچەکەداو لەدوای سعودیەو ئیماڕات، بە سێیەم ھاوبەشی بازرگانی لەگەڵ وڵاتەکەی دادەنرێت.
رونیشیکردەوە: چین بە گەورەترین کڕیاری نەوتی عێراق دادەنرێت و لەبەرامبەریشدا وڵاتەکەی ئۆتۆمبیل و کەرەستەی کارەبایی ھەناردەی عێراق دەکات.