جۆن كیری داوا له‌ میسر ده‌كات له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رێكبكەوێت

به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد كه‌ جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌ ئێستا به‌سه‌ردانێك  گه‌یشتۆته‌  میسڕ، داوا له‌ به‌رپرسانی میسڕ ده‌كات له‌گه‌ڵ سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو له‌سه‌ر ئه‌و قه‌رزه‌ی كه‌ داوای ده‌كات رێك بكه‌وێت و هاوكات سازانی سیاسی سه‌باره‌ت به‌ چاكسازی ئابوریی توند به‌ده‌ستبهێنن . 
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یشی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر میسڕ له‌سه‌ر له‌گه‌ڵ سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو له‌سه‌ر به‌های ئه‌و قه‌رزه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی 4 ملیار و 800 ملیۆن دۆلاره‌ بگاته‌ رێكه‌وتن ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی  ئه‌ورووپا و ولاتانی عه‌ره‌بیش هاوكاری دارایی پێشكه‌ش به‌ میسڕ ده‌كه‌ن . 
ئه‌مه‌و ئه‌مرۆ وه‌زیره‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ردانێكی دوو رۆژه‌ گه‌یشته‌ قاهیره‌ و بڕیاره‌ چاوی به‌ محه‌مه‌د مورسی و به‌رصپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌وێت .  
ئه‌مه‌و له‌ ئێستا میسڕ به‌ ده‌ست قه‌یرانیی ئابووری ده‌نالێنیتو یه‌ده‌گی دراوی بی انی له‌و ولاته‌ كه‌میكردووه‌ و كورتهێنانی بودجه‌ و رێژه‌ی بێكاریش له‌ هه‌ڵكشاندایه‌