سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا 18 هه‌زار كارمه‌ندی حكومیی له كاره‌كانیان دوورخسته‌وه، كه زۆرینه‌یان سه‌ر به سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانن.
به‌پێی فه‌رمانێكی كۆماری كه میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی 18 هه‌زار و 632 فه‌رمانبه‌ری حكومی له كاره‌كانیان، كه شه‌ش هه‌زاریان كارمه‌ندی هێزه‌كانی پۆلیس و نۆ هه‌زاریان له ڕیزی سوپای توركیان، هه‌روه‌ها سێ هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی دیكه سه‌ر به ده‌زگاكانی دیكه‌ی حكومه‌ت و مامۆستای زانكۆن.
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندی به گرووپه تیرۆریستییه‌كان و كاركردن له دژی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه”.
میدیاكانی توركیا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه به‌م نزیكانه باری نائاسایی له توركیا هه‌ڵده‌گیرێت و ئه‌م فه‌رمانه‌ش دوایین بڕیاری به‌ر له هه‌ڵگرتنی باری نائاساییه.
دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و 18 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌ی توركیا به‌ر له 24 كاتژمێر له ده‌ستبه‌كاربوونی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، وه‌ك سه‌رۆك كۆماری توركیا دێت.