ئێران: كێشەكانی مەرزی كێلێ چارەسەركران

مورتەزا عیبادی سەركەنسڵگەری ئێران لە هەرێم بەمەبەستی پەرەپێدانی بازرگانی سەردانی ئیدارەی راپەڕینی كرد.

ئەمڕۆ 8-7-2018 مورتەزا عیبادی سەركەنسڵگەری ئێران لە هەرێم و هیوا قەرەنی بەرپرسی ئیدارەی راپەرین بەمەبەستی پەرەپێدانی بازرگانی كۆبوونەوە.

دوابەدوای كۆبوونەوەكەش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا مورتەزا عیبادی رایگەیاند: لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی كردنەوەی مەرزی كێلێمان كرد.

راشیگەیاند: ئەو كێشانەی پێشتر لە مەرزی كێلێ هەبوون چارەسەركراون و ئاڵوگۆڕێ بازرگانی لە مەرزی كێلێ لە ئاستێكی باشدایە و زیاتر پەرەی پێدەدەین.

وتیشی: بڕیاریشە لە سێ مانگی داهاتوودا كە كاتەكەی دیارینەكراوە پێشانگایەكی نێودەوڵەتی فراوانی ئێران و هەرێم بكەینەوە.