كۆمپانیایەكی فەرەنسی تایبەت بە گواستنەوەی دەریایی لە ئێران كشایەوە، سەرۆكی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی كۆمپانیاكەش هۆكاری كشانەوەیان بۆسەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا دەگەڕێنێتەوە.
كۆمپانیای سی ئێم سی جی ئێمی فەرەنسی، كە تایبەتە بە گواستنەوەی دەریایی، كشانەوەی لە كاركردن لەگەڵ ئێران راگەیاند، سەبارەت بە هۆكاری كشانەوەیان رودۆلف سەعادە، سەرۆكی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی كۆمپانیاكە رایگەیاند: بەهۆی سزاكانی ئیدارەكەی ترەمپ بەسەر ئێراندا، بڕیاریاندوە سنورێك بۆ خزمەتگوزارییەكانان لە ئێران دابنێن.
كۆمپانیای سی ئێم سی جی ئێم-ی فەرەنسی، سێیەم گەورەترین كۆمپانیای بواری گواستنەوەی دەریاییە لە جیهاندا و لە ساڵی 2016 گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای هێڵی گواستنەوەی دەریایی ئێراندا واژۆ كردوە بۆ هەماهەنگی كردن لە بواری گواستنەوەی دەریایی.