ئەمڕۆ شەممە، وەزیری نەوتی ئێران دۆناڵد ترەمپی تۆمەتباركرد بەوەی كە لە رێگەی ئەو داوایەی ئاڕاستەی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك)ی كردووە، بێ ڕێزییەكی گەورەی بەو وڵاتانە كردووە كە ئەندامی رێكخراوەكەن.
بێژەن زەنگەنە, وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ رۆژانە نامەی نوێ دەنێرێت، بەمەش نائارامی لە بازاڕدا دروستدەكات.
ههروهها وتیشی: داواكەی ترەمپ لە ئەندامانی ئۆپیك بۆ زیادكردنی بەرهەم و كەمكردنەوەی نرخ، بێ ڕێزییەكی گەورەیە بەرامبەر نەتەوە و حكومەتی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك و ناسەقامگیری لە بازاڕدا دروستدەكات.
دوای كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران، واشنتۆن رایگەیاند, كە سزای نوێ بەسەر كەرتی وزەی ئێراندا دەسەپێنێت و داوای لە گشت كڕیارانی نەوت كرد كە نەوتی ئێران نەكڕن.
كۆریای باشور، یەكێكە لە گرنگترین كڕیارانی نەوتی ئێران و بەهۆی فشارەكانی ئەمریكاوە مامەڵەكانی لەگەڵ ئێران هەڵپەسارد.