گۆرانیبێژ دڵنیا قه‌ره‌داغی ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌تده‌کاته‌وه، که گوایه کێشه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر ڕه‌وه‌ند عوسمان، پزیشکی حوانکاری هه‌بێت، وتیشی ئه‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه قسه بکات ده‌یداته دادگا.
دڵنیا قه‌ره‌داغی به رۆژنامه‌ی هه‌ولێری ڕاگه‌یاند، هه‌واڵێک بڵاوبوه‌ته‌وه که باس له‌وه ده‌کات له‌گه‌ڵ دکتۆر ڕه‌وه‌ند کێشه‌یان هه‌یه و ئێستا کێشه‌که‌یان چووه‌ته دادگا، وتی “ئه‌و هه‌واڵه دووره له ڕاستییه‌وه، چونکه من و دکتۆر ڕه‌وه‌ند هیچ کێشه‌یه‌کمان له نێواندا نییه، ڕێزم بۆی هه‌یه، وه‌ک برام وایه.”
مانگی ئه‌یلولی رابردوو، گۆڤاری سڤیل راپۆرتێکی بڵاوکرده‌وه، که تێیدا هاتبوو، دوای چوار ساڵ له‌ئه‌نجامدانی چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی جوانکاریی دڵنیا قه‌ره‌داغی رایگه‌یاندووه که دکتۆر ره‌وه‌ند ده‌رزییه‌کی لێداوه‌و له تورکیاش پێیانوتووه ڤایرۆسی تێدایه‌و له به‌رامبه‌ریشدا دکتۆر ره‌وه‌ند وتویه‌تی دڵنیا قه‌ره‌داغی داوای پاره‌ی لێکردووه و نه‌یداوه‌تێ بۆیه ئه‌و قسانه‌ی کردووه.
دڵنیا وتی “کاتێک ئه‌و هه‌واڵه بڵاوکراوه‌ته‌وه من به سه‌فه‌رێک له‌تورکیا بووم، به ناوی منه‌وه قسه کراوه”.
دکتۆر ره‌وه‌ند پسپۆڕی نه‌خۆشییه جوانکارییه‌کان هاوینی رابردوو به پێگه‌ی کوردمیلۆدی راگه‌یاندبوو نه‌شته‌رگه‌ری لاوازکردنی بۆ دڵنیا قه‌ره‌داغی کردووه‌و کێشی له ١٣٠ کیلۆوه بۆ ٥٠ کیلۆدابهزاندووه.
به‌لام به پێی به گۆڤاری سڤیل، دڵنیا قه‌ره‌داغی وتبووی دکتۆر ره‌وه‌ند ده‌رزییه‌کی لێداوه و ده‌موچاوى ئاوساوه‌و له تورکیاش پێیانوتوه ده‌رزییه‌که ڤایرۆسی دروستکردووه.
به پێی گۆڤاره‌که د.ره‌وه‌ند وتویه‌تی “هه‌ر دڵنیا بوو ده‌یوت دکتۆر ره‌وه‌ند خه‌ونی منی هێنایه دی، له ١٣٠ کگم کردمی به ٥٠ کگم ئه‌ی بۆ ئێستا وا ده‌ڵێت؟، ئاخر ئه‌و داوای لێکردووم که پاره‌ی پێ بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی کلیپ بکات، منیش پاره‌م پێ نه‌داوه بۆیه قسه‌ی وا ده‌کات، تخوا پاره بده‌م هه‌ژارێک باشتره یان بده‌مه دڵنیا؟”.
به پێی هه‌مان گۆڤار، له به‌رامبه‌ر ئه‌و وتانه‌ی دکتۆر ره‌وه‌ند دڵنیا قه‌ره‌داغی وتبووی “من داوام لێکردووه سپۆنسه‌ری فیلم بێت نه‌ک هی کلیپ، زۆر عه‌یبه که باسی پاره ده‌کات، ئه‌گه‌ر باسی لاوازکردنهوهش ده‌کات ئه‌وه راست ناکات چونکه ئه‌وه به هه‌وڵی خۆم بووه”.
به‌ڵام دڵنیا قه‌ره‌داغی له تازه‌ترین لێدوانی‌دا ده‌ڵێت ئه‌و قسانه به‌ناوی ئه‌وه‌وه بڵاوکراونه‌ته‌وه‌و قسه‌ی خۆی نییه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “جارێکی دیکه هه‌ر که‌سێک به‌ناوی من له ڕاگه‌یاندنه‌کان شت بڵاو بکاته‌وه له باره‌ی من و دکتۆر ڕه‌وه‌ند، ئه‌وا ده‌یده‌م به دادگا. هیوادارم ئه‌و جۆره کارانه دووباره نه‌بێته‌وه و ڕۆژنامه‌نووسان خۆیان بپارێزن له شتێک که دوور بێت له ڕاستییه‌وه.”