ئێران پێدانی كارەبای بە عێراق ڕاگرت



وتەبێژی وەزارەتی كارەبای رایدەگەیەنێت، بەھۆی كەڵەكەبوونی قەرزەكانی عێراق، وڵاتی ئێران گواستنەوەی كارەبای بۆ سەر عێراق راگرت. 

موسعەب ئەلمودەریس وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق راگەیاندووە، كە بەھۆی كەڵەكەبوونی قەرزەكانی عێراق، دوێنێ وڵاتی ئێران بڕی ھەزار مێگاوات كارەبای لەسەر عێراق بڕیووە و، بەمەش ماوەی پێنەدانی كارەبای لە شارەكانی میسان و زیقار و بەسڕە درێژ كردووەتەوە. 

مودەریس ئاشكرایشكردووە، كە لەمبارەیەوە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەكەن، چونكە بەرھەمھێنانی كارەبا وەك پێویست نییە و، وەڵامی داخوازییەكان ناداتەوە. 

مانگی ئابی ساڵی رابردوو، وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاندبوو كە پێویستی كارەبای عێراق ٢٣ ھەزار مێگاواتە، كەچی تەنھا ١٥ ھەزار و ٧٠٠ مێگاوات كارەبا بەرھەم دەھێنرێت