وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم خشتەیەکی موچەی مانگی نیسانی جگە لە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، سەرۆکایەتییەکان، خانەنشینی و کەمئەندامانی ڕاگەیاند و بە پێی خشتەکە ئەم شوێنانەى خوارەوە لەم هەفتەیە موچە وەردەگرن:
یەکشەممە ٨/٧/٢٠١٨
زێرەڤانی و ھێزی ئامادە
دووشەممە ٩/٧/٢٠١٨
١.وەزارەتی تەندروستی
٢.وەزارەتی دارایی و ئابووری
سێشەممە ١٠/٧/٢٠١٨
ئەنجومەنی ئاسایش
چوارشەممە ١١/٧/٢٠١٨
دەزگای ئاسایش
پێنجشەممە ١٢/٧/٢٠١٨
١.وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراون
٢.کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی
٣.وەزارەتی داد
٤.ئەنجومەنی دادوەری
٥. وەزارەتی کارەبا
هاوکات وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاندووە ، لە هەفتەی ئاینەدەش ئەم شوێنانەى خوارەوە موچە وەردەگرن.
یەکشەممە ١٥/٧/٢٠١٨
١.وەزارەتی شارەوانی
٢.وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن
٣.وەزارەتی پلاندانان
٤.وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
٥.دیوانی چاودێری دارایی
٦.دەستەی مافی مرۆڤ
٧.دەستەی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم
٨.دەستەی ژینگە
٩.دەستەی وەبەرھێنان
١٠دەستەی دەسپاکی
١١.کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی
١٢.دەزگای مین
دووشەممە ١٦/٧/٢٠١٨
١.وەزارەتی ئەوقاف
٢.وەزارەتی کشتوکاڵ
٣.وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
٤.وەزارەتی رۆشنبیری
٥.وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە