پڕۆژەی ڕێگای سەرەكی و ستراتیجی باشماخ ـ پێنجوێن جێبەجێ دەكرێت

 دوای ئەوەی ماوەی ساڵێك كاركردن لەڕێگای سەرەكی و ستراتیجی باشماخ ـ پێنجوێن وەستا، ئێستا حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە دەست بكرێتەوە بە جێبجێكردن و تەواوكردنی.

عەبدولڕەحمان عەلی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لەمبارەوە ڕاگەیاند: “دوای بەدواداچوونی هۆكاری وەستانی كارەكانی پڕۆژەی سەرەكیی ڕێگەی مەرزی باشماخ – پێنجوێن، كە درێژییەكەی (۱۰) كیلۆمەترە، پێمان ڕاگەیەندرا حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندیی نیشان داوە لەسەر دەستكردنەوە بە كارەكانی پڕۆژەكە.”

وتیشی: “بڕیارە پرۆژەكە لە هەفتەی ئایندەوە دەست بە كارەكانی بكرێتەوە و بوودجەكەش لەسەر داهاتی مەرزی باشماخ دابین دەكرێت كە بڕی  (۲۰) ملیار دیناری پێویستە ماوەی تەواوبونیشی هەشت مانگە” .

ئەو پەرلەمانتارە هێمای بۆ ئەوەش كرد كە بە تەواوكردنی ڕێگاكە، بەدەر لەوەی كە گرفتی هاووڵاتیان و شوفێران چارەسەر دەبێت،كەرتی بازركانی و گەشتیاریش لە سنوورەكە بوژانەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت