جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ”له سهردانێكماندا بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، داوامان له سه‌رمایه‌داران و بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئێرانی كرد كه بێنه هه‌رێمی كوردستان و كارگه دروست بكه‌ن و كاڵاكانیان راسته‌وخۆ له‌ناو خه‌ڵكدا به‌رهه‌م بهێنن، به‌ڵێنیشمان پێدان هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك بێته كوردستانه‌وه ئێمه وه‌ك ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ئاسانكاری ته‌واوی بۆ ده‌كه‌ین”.
یاسین ڕەحیم، جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ورده‌كاری سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌خاته‌ڕوو ده‌ڵێت ”شاندێكی بازرگانی و كشتوكاڵی شاری سلێمانی له‌سه‌ر داوایی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌شداریمان كرد له پێشانگایه‌كی گه‌وره‌دا كه ١٣٠٠ كۆمپانیا له ٣١ وڵاتی جیهانه‌وه به‌شداریان كرد بوو، بازرگانانی سلێمانی توانیان كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ست ئه‌نجام بده‌ن و چاومان به به‌رپرسانی باڵای ئێرانیش كه‌وت و هه‌وڵی جدیمان دا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌و گرفته‌كان”.