لە عەنتاب ئەو بیبەر، کولەکە و باینجانانەی کە بەمەبەستی بەکارهێنانیان لە زستاندا هەڵدەگیرێن، خرانە نێو ئامێرەکانی وشککردنەوە.
بیبەر و باینجان و کولەکەکان بە تەڕی دەهێنرێن و دوای ئەوەی لە لایەن ژنانەوە تۆوەکانیان دەردەهێنرێت، پەنجا پەنجا دەکرێن بە پەتەوە و دەخرێنە نێو ئامێرە تەختەکانی وشککردنەوە کە لەسەر گردەکانی نێو شارەکە کە ناوچەکانی نیشتەجێبوون نیین، لە ژێر خۆردا جێدەهێڵرێن.
ئەو سەوزانە کە بەپێی جۆر و گەرمیی کەشوهەوا لە نێوان سێ رۆژ بۆ هەفتەیەکیان پێدەچێت بۆ ئەوەی وشکببنەوە، دوای وشکبوونەوەیان، لە گەنجینەکاندا هەڵدەگیرێن، دواتر لەسەر خواست بۆ ناوخۆ یان دەرەوەی وڵات دەنێردرێت.
وشککردنەوەی سەوزەکان کە لە لایەن دامەزراوەی پاتێنت و مارکەوە بە پێی شوێنی جوگرافی تۆمارکراون، دیمەنی دڵرفێن و رەنگاورەنگیشیان دەبێتە جێگەی بایەخی فۆتۆگرافەران.
لە وەرزی هاویندا لە عەنتاب زۆرێک لەو کەسانەی خولیای وێنەگرتنیان هەیە، فۆتۆی دیمەنی وشککردنەوەی بەرهەمەکان دەگرن.
ئیسلیم بایار راگه‌یاند كه له منداڵییه‌وه ئه‌م كاره ده‌كات و وێڕای ئه‌و گه‌رما تاقه‌تپڕوكێنه‌ش بازاڕێكی باشیان هه‌یه و گوتی: “له‌و رێگایه‌وه داهاتی خێزانه‌كه‌مان دابین ده‌كه‌ین. ئه‌و كاره‌ش ئاسان نییه. له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ئێمه دێینه گرده‌كان و كوله‌كه و باینجان و بیبه‌ر بڵاوده‌كه‌ین و دواتر كۆیان ده‌كه‌ینه‌وه. وشككردنه‌وه به‌پێی كه‌شوهه‌وا له وەرزی هاویندا به‌رده‌وام ده‌بێت”.
فاتمه ئاجار كه ساڵانێكی دوور و درێژه سه‌وزه وشك ده‌كاته‌وه به ئاماژه دان به‌وه‌ی كه عه‌نتاب ناوه‌ند وشككردنی سه‌وزه‌یه و گوتی: “كه‌شوهه‌وای ئێره وشك و گه‌رمه و شێ‌دار نییه، بۆیه سه‌وزه لێره باش وشك ده‌بێته‌وه و ماوه‌یه‌كی زۆر خۆی ده‌گرێت. له كۆتایی حوزه‌یرانه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ین به وشككردنه‌وه‌ی سه‌وزه. هه‌زاران خێزان له رێگای ئه‌و كاره‌وه داهاتی خۆی دابین ده‌كات. سه‌وزه‌ی وشككراوه بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ی توركیا و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ره‌وانه ده‌كرێت”.