له‌وه‌ڵامى لێدوانى به‌رپرسانى ئه‌مريكا، كه هه‌ڕه‌شه‌ى سفركردنى داهاتى نه‌وتى ئێران و هه‌روه‌ها راگه‌ياندنى سعوديه و ئيمارات به زيادكردنى مليۆنان به‌رميل نه‌وتى رۆژانه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كه‌موكورتييه‌كانى بازاڕى جيهانى نه‌وت، حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران، هه‌ڕشه‌ى رێگرى هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌نداوى كرد، ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌ى رێگرى لێبكرێت له هه‌نارده‌كردنى نه‌وته‌كه‌ى.
حه‌سه‌ن رۆحانى له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى له سويسرا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته، به‌ناڕاسته‌وخۆ وتى، كه‌س ناتوانێت نه‌وته‌كه‌ى هه‌نارده بكات، ئه‌گه‌ر ئێمه رێگريمان لێكرا له هه‌نارده‌كردنى نه‌وت.
رۆحانى وتيشى، ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت ئه‌جێنداى خۆى به‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنێت، ئه‌و لێدوانانه‌ى به‌رپرسانى ئه‌مريكا جگه‌له فره‌وێژ و زۆر وتن هيچى ترنييه، ناشكرێت جێبه‌جێبكرێن ئه‌و لێدوانانه.
پێشتريش پێگه‌ى ئه‌ليكترۆنى سه‌رۆكايه‌تى ئێران ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه، ئه‌مريكييه‌كان گه‌زافى ئه‌وه لێده‌ده‌ن كه هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران رابگرن، به‌ڵام ئه‌وان له ماناى ئه‌و لێدوانانه تێناگه‌ن، كه هه‌نارده‌نه‌كردنى نه‌وتى ئێران هيچ مانايه‌كى نييه، له كاتێكدا هه‌نارده‌ى نه‌وتى ناوچه‌كه به‌رده‌وامى هه‌بێت.