رێژەی هەڵاوسان لە توركیا لە مانگی ڕابردوودا گەیشتە ئاستی لە سەدا 15 كە لە دوای ساڵی 2003 وە یەكەم جارە ڕێژەی هەڵاوسان بگاتە ئەو ئاستە و ئەوەش فشارەكانی سەر ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی ئەو وڵاتە زیاتر دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرانی بازراڕ لە توركیادا.
چەند بەیاننامەیەكی ڕەسمی كە تازە بڵاوكراونەتەوە دەری خستووە پێنوێنی نرخی بەكار بەران لە مانگی ڕابردوودا لە سەدا 15 پۆینت 39 بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بەرزبۆتەوە لە كاتێكدا كە لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا لە سەدا 12 پۆینت 15 بووە. بە پێی بەیاننامەكان زۆرترین بەرزبوونەوەی نرخەكان لە كەرتی گواستنەوەدایە كە نرخەكان بە ڕێژەی لە سەدا 24 پۆینت 26 زیادیان كردووە و هەروەها نرخی ڕاخەرەكان و ئامێرە كارەباییەكان بە ڕێژەی لە سەدا 18 پۆینت 91 زیادیان كردووە.
ئاژانسی ڕۆیتەرزیش بڵاویكردۆتەوە كە نرخی لیرەی توركی لە بازاڕەكانی دراودا بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بە ڕێژەی لە سەدا 23 ی نرخی هەمان ماوەی ساڵی ڕابردووی لە دەستداوە و لە دوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسانیش بەهای یەك دۆلار لە 4 لیرەو 62 قروشەوە بۆ 4 لیرەو 69 قڕوش بەرزبۆتەوە.