وه‌زیری ئابوری توركیا پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌نێوان توركیا‌و په‌كه‌كه‌ی به گرنگ وهسفكردو راشیگه‌یاند: پێشتر نه‌یتوانیوه بڵێت كه كورده.
به‌پێی سه‌رچاوه توركیه‌كان زه‌فر چاغلایان كه خۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی كورده له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاندووه “شه‌ش بۆ هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نه‌مده‌توانی بڵێم كوردم”.
وه‌زیری ئابوری توركیا داوای له پارتی گه‌لی كۆماری و پارتی نه‌ته‌وه‌یی كرد پشتیوانی پڕۆسه‌ی ئاشتی بكه‌ن له‌پێناو وه‌ستانی رژانی خوێن و چه‌كدانانی په‌كه‌كه.
جێی ئاماژه‌یه چه‌ند مانگێكه توركیا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه ده‌ستپێكردووه به‌ئامانجی كۆتایی هێنان به‌شه‌ڕی چه‌كداری له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه كه ده‌یان ساڵه به‌رده‌وامه.