ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە مەرج هاوشێوەی هاوڵاتیانی عێراق دەتوانن لە قەرزی ٥٠ ملیۆنی بانکی رافیدەین بۆ نیشتەجێ بوون سوود مەند بن.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی رایگەیاندووە، قه‌رزی نیشته‌جێبوونی بانكی رافیده‌ین هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه، ته‌نیا له‌حاڵه‌تێكدا ده‌بێت كهخانوویهكی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و بانكه بیكاته گەره‌نتی بۆ پێدانی قه‌رزه‌كه، چونكه ئه‌وان گەره‌نتی له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌رناگرن.
ناوبراو بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە “تائێستا نه‌مبیستووه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه موچه‌یان له‌سه‌ر عیراقه له‌قه‌رزه‌كانی بانكی رافیده‌ین سودمهندبووبن، ته‌نانه‌ت بۆ هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانی عیراقیش كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ دروستكراوه كه خه‌ڵك بێزاره له‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه وه‌ربگرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، هه‌ندێك له‌و قه‌رزانه ده‌چنه سنووری بانگه‌شه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی عیراق له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی رێككه‌وتنی هه‌یه، ده‌بێت ئه‌و بانكانه قه‌رز بده‌ن به‌هاووڵاتیان، ئه‌وانیش پێدانی قه‌رزه‌كه راده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام جێبەجێی ناکەن.