رۆژ لە دوای رۆژ گرنگی غازی سروشتی زیاتر دەردەكەوێت و گەورەترین هۆ كە وای لە غازی سروشتی كردووە وەك كاڵایەكی جیهانی سەیر بكرێت بەرزبوونەوەی خواستە لە سەر ووزەی كارەبا,پێشبینیەكانیش ئاماژە بەوە دەكەن لە 30 ساڵی داهاتوودا بەرهەمهێنانی كارەبا زیاتر پشت بە غازی سروشتی دەبەستێتو خواست لەسەر ئەم كاڵا ستراتتیژیە زیاتر بەرزدەبێتەوە بەجۆرێك لە ساڵی 2030دا دەگاتە 4 تریلیۆن و 800 ملیار مەترسێجا لەساڵێكدا, هەرێمی كوردستانیش دوای تەواو بوونی پرۆژەی هێڵی نابۆكۆ و لەداهاتوویەكی نزیكدا دەكەوێتە ناو ئەم هاوكێشە گرنگەوە