به‌ماده‌بوونی وه‌زیری پیشه‌سازی ئه‌ڵمانیا و چه‌ندین بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ری ئه‌ڵمانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوێت و چه‌ندین وه‌زیر و بازرگان و سه‌ردامایه‌داری عه‌ره‌بی و جیهانی، كۆڕبه‌ندی وڵاتانی عەرەبی و وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌چوو و شاندێكی یه‌كتێتی ژووره بازرگانیه‌كانی كوردستانیش به‌شدار بوون.
حه‌مید عه‌بدولڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”له كۆڕبه‌ندی وڵاتانی عەرەبی و وڵاتی ئه‌ڵمانیا، سه‌رجه‌م پێشهاته ئابوورییه جیهانی و ناوچه‌یه‌كان تاوتوێ كرا و به‌شدار بووان ئاشناكران به‌و پێشكه‌وتنانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌بواری بازرگانی و پیشه‌سازی به‌ده‌ستی هێناوه”.
حه‌مید عه‌بدولڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ”لەم كۆڕبەندەدا زیاتر لە 600 پسپۆڕ و شارەزای بواری ئابووری و خاوەن بڕیاریش ئامادەبوون، وە لە لایەن وەزارەتی ئابووری و وزەی ئەڵمانی سەرپەرشتی ده‌كرا، ئێمه‌ش به نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ژووره بازرگانیه‌كانی كوردستان به‌شداریمان كرد و داوامان له سه‌رمایه‌دارن و بازرگانان كرد بێنه كوردستان و كارگه دورست بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌من و ئاسایش له كوردستان به‌رقه‌راره و خاكی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی خاوی پیشه‌سازی”.