لە پێناو گەشەپێدانی كاری بازرگانی و ئابووری ودروستكردنی هەلی كار بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ئیدارەی گەرمیان, گەورەترین شاری پیشەسازی لە سنووری گەرمیان لەسەر رووبەری دوو هەزار وپێنچ سەد دۆنم دروست دەكرێت.
لە ئێستادا ماستەر پلانی ئەو شارە پیشەسازییە لە قۆناغی كۆتایدایە و كارە هونەریەكانی تەواو بووە, بەدروستكردنیشی هەلی كار بۆ هەزاران گەنج دەرەخسێنێت، هەروەك دەرگای وەربەهێنان دەكرێتەوە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی وەبەرهێنان و راكێشانی سەرمایەداران بۆ سنوورەكە.