ڕۆسنه‌فت بڕیاری زیادكردنی وه‌به‌رهێنانه‌كانی بواری گاز له هه‌رێمی كوردستان زیاد كردووه، بۆ ئه‌مه‌یش چه‌ند بژارده‌یه‌كی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌یان بكات كه یه‌كێكیان پڕۆژه‌ی بۆڕی گازی تهناپی توركییه.
ڕۆسنه‌فت كه گه‌وره كۆمپانیایه‌كی بواری نه‌وت و گازی ڕووسیایه، وه‌به‌رهێنان له كێڵگه و بیره نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆ هه‌نارده‌كردنی گازی هه‌رێم ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ تهناپ “هێڵی بۆڕی گازی سروشتی له ڕێی ئه‌نادۆڵ”وه كردووه، به‌مه‌یش گازی هه‌رێمی كوردستان له ڕێی ئه‌م بۆڕییانهوه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كان ده‌كرێت.
ئه‌م بڕیاره‌یش بژارده‌یه‌كی نایاب بوو كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ڕۆسنه‌فته‌وه پلانی بۆ دانرابوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌یشتنی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ست كڕیارانی ئه‌وروپا و بازاڕه‌كانی دنیا ئاسانتر ده‌بێت، هاوكات ده‌بێته چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی هێڵه بۆڕییه‌كانی تهناپی توركی بتوانن یاساكانی چوونه ژووره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا به‌ده‌ست بێنن.
تهناپ، پڕۆژه‌ی دانانی هێڵی بۆڕی و هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتییه له‌ڕێی ئه‌نادۆڵی توركیاوه، له 17ی نۆڤێمبه‌ری ساڵی 2011 ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه كرا، كه ده‌ریای ڕه‌ش و ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، له ڕێی گازی سروشتی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی دنیا ده‌كرێت و ئاسانكاری بۆ كڕیارانی ده‌كات.