ئەندامێكی لیژنەی ئابوری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: كەمبونەوەی فرۆشی دۆلار لە زیادكردنە ئاشكراكانی بانكی ناوەندی عیراقدا هیچ كاریكەریەكی لەسەر ئابوری ووڵات نابێت و ئەو حاڵەتەش پێشتر توێژینەوەی بۆ كراوە, سەلمان موسەوی ئەندامی لیژنەكە ئاشكرایكرد: كەم و زۆری رێژەی فرۆشی دۆلار لە زیادكردنەكانی بانكی ناوەندیدا پەیوەندی بەئاستی كڕینەوە هەیەو بازاڕیش بەپێی پێویستیەكانی خۆی لەدراو دۆلار دەكرێت، كە ئەوەش هۆكارێكی باشە بۆ كەمبونەوەی بەتاڵانبردنی دراوە گرانبەهاكانی عیراقو پرۆسەكانی سپیكردنەوەی دراو, وتیشی: وەك ئەندامانی لیژنەی ئابوری پەرلەمان ئاگاداری كارەكانی بانكی ناوەندی عیراقنو كەمكردنو زیادكردنی فرۆشی دۆلاری بانكەكەش كارێكی ئاساییەو پەیوەستە بە سیاسەتەكانی جێگیركردنو بەرزكردنەوەی بەهای دینارەوە.