عیراق دەبێتە ووڵاتێكی كۆمەك بەخش

وەزارەتی پلاندانان و هاریكاری گەشەپێدان  ئاشكرایكرد: كە بۆ ئەمساڵ عیراق دەبێتە ووڵاتێكی كۆمەك بەخش و بۆ لەمەودواش بانكی نێودەوڵەتی تەنها كاری راوێژكاری پێشكەش دەكات, 
 عەلی شوكری  وەزیری پلاندانان رایگەیاند: كە عیراق بۆ ئەمساڵ و ساڵانی دیكەش بە هاوكاری بانكی نێودەوڵەتی و رێكخراوە جیهانیەكان دەبێتە یەكێك لەووڵاتانی كۆمەك بەخش و بۆ لەمەودواش بانكی نێودەوڵەتی تەنها كاری راوێژكاری پێشكەش دەكات، كە خۆی لە راوێژكاری هونەری و پێشكەشكردنی زانیاری وكردنەوەی خول و راهێنانی پیشەیدا دەبینێتەوە, وتیشی: پێش ساڵی  1990  عیراق یەكێك بووە یەكێك بووە لە ووڵاتە كۆمەك بەخشە گەورەكانی جیهان و ئێستاش دەیەوێت رۆڵ و پێگەی جارانی بۆ بگەرێتەوە.