زانكۆیەکى کوردستان بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی(ئایزۆ) بەدەست دەهێنێت


لەبەر ڕۆشنایى جێبەجێکردنى کارەکانیان بەسیستمى دڵنیایى جۆرى و، ڕایکردنى کارەکانی بەڕێوەبردنى بەشێوازى ئەلیکترۆنى، کە هاوشێوەى زانکۆ پیشکەتوەکانى جیهان، زانکۆى ئیشک بڕوانامەى (ئایزۆ)ى پێبەخشرا.

وەرگرتنى ئەم بڕوانامەیە بەژمارە (9001:2015) لە ڕێکەوتى (٣١/٥/٢٠١٦) لەلایەن زانکۆى (ئیشک)ەوە دواى هەوڵە بەردەوامەکانى ستافى ئەو زانکۆیە دێ، کە لە هەوڵى بەردەوامدان بۆ ڕایکردنى کاروبارەکانیان بەشێوەیەکى باشتر، پێشتریش ئەو زانکۆیە  زانكۆكه‌مان بڕوانامه‌ی ئایزۆی ژماره‌ (9001:2008) به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ بواری خوێندنی باڵا و ڕاهێنان.

دووباره‌ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ هه‌م سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ زانکۆکە، لەهەمان کاتدا ئه‌ركیشیان قورستر ده‌کات‌ تا لە هەوڵەکانیان بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زیاترى زانکۆکەیان بەردەوام بن.

 لە بەرامبەر بەدەستهێنانى ئەو زانکۆیە، د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پیرۆزبایى لە د.ئیدریس هادى سەرۆکى زانکۆى ئیشک و ستاف و کارمەندانى زانکۆکە کرد، هیواشى خواست لە هەوڵەکانیان بەردەوام بن بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامە نێودەوڵەتیەکان لە بوارە جیاکانى خوێندنى باڵا، بەشێوەیەک ڕەنگدانەوەى هەبێ لەسەر ئاستى پێشکەوتنى زیاترى زانکۆکەیان.

بڕوانامه‌ی (ئایزۆ) به‌ گوێره‌ی ستانداردی جیهانی بۆ كاروباری كارگێری و به‌ڕێوه‌بردنی دڵنیایی جۆرییه‌ له‌ سیستمی كاركردندا. له‌م سیسته‌مه‌دا،  ته‌كنه‌لۆجیای نوێ به‌رێوه‌بردن ده‌بێته‌ هۆی ڕاییكردن و ڕاپه‌راندنی سه‌رجه‌م ئیشوكاره‌كانی دڵنیایی جۆری و به‌ره‌وپێشبردنی زانكۆ  و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتینه‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
13 JUNE 15:18
هاوڵاتیان بەسیستمى ئەلیکترۆنى دەتوانن کاروبارەکانیان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕایی بکەن

 

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

   د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: سیستمى بەئەلیکترۆنیکردنى وەزارەت کارئاسانى بۆ هاوڵاتیان دەکات و گلەیى هاوڵاتیان لە دواکەوتنى نوسراو و دوبارە و سێبارە ناردنەوەیان ناهێڵێت وk دەبێتە چارەسەرى نەهێشتنى ڕۆتین لە ڕایDکردنى مامەڵەى هاوڵاتیان.

ئەم وتانەى (د.یوسف گۆران) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ئامادەبونى (د.خەتاب شێخانى) بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى کارگێڕى و دارایى و (د.داود سلێمان) بەرێوەبەرى گشتى ئەندازە و پڕۆژەکان لە میانى کۆبوونەوەیەکیدا هات، کە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى (13/6/2018) لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەرپرسى بەشەکان و ستافى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەڕێوەچوو.

لە دەستپێکى کۆبونەوەکەدا (د.خەتاب شێخانى) بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى کارگێڕى و دارایى وردەکارى پڕۆژەى بە ئەلیکترۆنیکردنى وەزارەتى ڕون کردەوە، بۆ ئەوەش ڕایگەیاند: ئەم سیستمە خۆى لە ئەپلیکەیشنێکى مۆبایل دەبینێتەوە کە چوار بەشى سەرەکى تێدایە بۆ چاودێرى و بەدواداچونى مامەڵەى هاوڵاتیان (بەدواداچونى نووسراو)، هەروەک زانیارى و داتا لەبارەى فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا  (زانیارى کەسى) و، هەواڵ و چالاکیەکانى وەزارەت (هەواڵ) و ناردنى پەیام لە وەزارەتەوە بۆ فەرمانبەر بۆ ئاگاداربون لەدواین بریار و راسپاردەکان، وتیشى: ئەم ئەپڵیکەیشنە دەبێتە کەناڵێکى فەرمى وەزارەت بۆ فەرمانبەرانى لەخۆگرتوە.

بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى کارگێڕى و دارایى  ڕاشیگەیاند: سیستەمەکە بەشێوەیەکى گشتى شەش بەش لەخۆ دەگرێت، کە تایبەتە بەفەرمانبەران و هاوڵاتیان و ڕایکردنى مامەڵەکان، بەشە ئەلیکترۆکانیش بریتین لە: (سەرچاوە مرۆییەکان، ژمێریارى، نووسراوەکان، سکۆڵەرشیپ، داتا و زانیارى خوێندکاران و قوتابیان ، یەکسانکردنى بڕوانامەکان).

لە کۆبونەوەکەدا (د.یوسف گۆران) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەوەى ڕون کردەوە، کە دونیاى ئێستا دونیا پێشکەوتنە لەبوارى تەکنەلۆژیا، بۆیە پێوست دەکات بۆ هاوڵاتیان لەڕێگەى سیستم و بەرنامەى ئەلیکترۆنیەوە خزمەتى زیاتر بکرێن، بۆ ئەوەش وتى: پێویستە و دەبێت ئەم سیستمە بەسەرکەوتویى جێبەجێ بکرێت، چونکە هۆکارێکى گرنگە بۆ باشتر بەڕێوەچونى کارەکان و ڕاییکردنى مامەڵەکانیان، لەبەرئەوەى مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و هاوڵاتیان شایستەى ئەوەن زیاتر لەم ڕوەوە خزمەت بکرێن.

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشى: ئەگەر ئەم سیستمە جێبەجێ نەکەین چى ڕوودەدات؟ لەو بارەیەوە ڕونکردنەوەى تەواوى پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: ئەگەر ئەم سیستمە جێبەجی نەکەین دوادەکەوین و ناتوانین بەگوێرەى پێویست خزمەتگوزاریەکانمان پێشکەش بکەین، وتیشى: ئێمە خۆمان پابەند کردوە بە جێبەجێکردنى ئەو سیستمە و دەبێت کارى پێبکەین، چونکە ئامانجى ئێمە ئەوەیە هۆکارەکانى تەکنەلۆژیا بخەینە خزمەتى هاوڵاتیان.

لەبارەى پێشەنگى وەزارەتیش بۆ جێبەجێکردنى ئەو سیستمە وەزیرى خوێندنى باڵا ئاشکرایکرد، کە دەبێت وەزارەتى خوێندنى باڵا پێشەنگ بێت، چونکە ئەم وەزارەتە لوتکەى زانست و زانیاریە لەوڵات، حکومەت چاوەڕوانى ئەوە لەئێمە دەکات و هاوڵاتیانیش لەئاستى ئەو داواکاریەن بۆیە دەبێت ئامانجەکەمان بپێکین.

لەکۆتایى وتەکانیشیدا (د.یوسف گۆران) وتى: لە جێبەجێکردنى ئەو سیستمە گەڕانەوە نیە و ئێمە ڕیگەیەکى دروستمان گرتۆتەبەر بۆ خزمەتى هاوڵاتیان.

لەبەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا د. داود سلێمان بەڕێوەبەرى گشتى ئەندازە و پرۆژەکان لە وتەیەکدا، دەستخۆشى لەم هەنگاوە گرنگ و پڕ بایەخەى وەزارەت کرد بە ئامانجى کەمکردنەوەى ڕۆتین و جێەجێکردنى تەواوى بەرنامە و پرۆژەکانى وەزارەت بە سەرکەوتویى هاوشان لەگەڵ سیستم و تەکنەلۆژیا تازەکانى دونیا و بەڕونى گەیاندنى پەیام و خزمەتى وەزارەتەکەمان بۆ فەرمانبەران و هاوڵاتیان، وتیشى بۆ سەرخستنى ئەم پڕۆژە گرنگە پێویستمان بەهەماهەنگى و تەواوى فەرمانگەو فەرمانبەرانى وەزارەت و  هاوکارى هاوڵاتیان دەبێت.

بە جێبەجێکردنى سیستمى ئەلیکترۆنى کردنى وەزارەت، چیتر هاوڵاتیان پێویست ناکات بۆ ڕاییکردن و بەدواداچونى مامەڵەکانیان کاتى زۆر بە ڕۆتینى کارگێڕى بەسەر بەرن، بەڵکو لەڕێگەى ئەپڵیکەیشنێکى تایبەتى مۆبایلەوە دەتوانێت بچێتە ناو سیستمەکە و تەواوى زانیارییەکانى لەبارەى مامەڵەکەیەوە بزانێت، ئەویش بە دابەزاندنى ئەم ئەپڵیکەیشنە لە مۆبایل بە ناونیشانى (MHE KRG) لە سیستەمى ئەندرۆید لە (Play store) یاخود بەم  لینکە (https://play.google.com/store/apps/details?id=com.kardo.mhe) کە ئێستا بەردەستە و، بۆ سیستەمى (IOS)  لە (App store )  بەم زووانە بەردەست دەبێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا (٢٠) سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکارانى بیانى ڕادەگەێنێت

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

لە چوارچێوەى پرۆگرامی کوردسکۆلەرشیپ و،لە دەستپێشخەرییەکى نوێى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی بۆ بایەخدان بەزمان و ئەدەب و کەلتورى کوردى، وەزارەتەکەمان (٢٠) سکۆلەرشیپ بۆ خوازیارانى نێودەوڵەتى ( جگە لە نەتەوەى کورد و هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان و ئێراق)  بۆ تەواوکردنى خوێندنى (بەکالۆریۆس) لە بوارەکانى زمان و ئەدەب و دیراساتى کوردى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٨-٢٠١٩) ڕادەگەێنێت.

مەرجەکانى پێشکەشکردن بۆ کورد سکۆلەرشیپ:

1.    پێویستە پێشکەشکار هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی بێت، بۆ نمونە بەکالۆریاى نیشتیمانى، تاقکردنەوەى (SAT1 and SAT2)، (A-Level)، یان هاوکاتەکەى لە سیستمى خوێندنى وڵاتانى تر.
2.   پێویستە پشتگیرى دوو مامۆستاى خوێندنگە یان شوێنى کارکردنەکەى پێشکەش بکات و کۆپى ئۆرجیناڵى بڕوانامەکانى بەنمرەوە پێشکەش بکات.
3.   پێویستە پێشکەشکار لانى کەم ئاستى توانستى زمانى ئینگلیزى لە (٤.٥)ى ئایڵتس یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کەمتر نەبێت.
4.      خوێندن لە ئاستى بەکالۆریۆس بە درێژایی ماوەی خوێندنەکە بەزمانى کوردى دەبێت.
5.   ماوەى خوێندن چوار ساڵە، جگە لە ساڵى یەکەم کە ساڵى ئامادەکارییە (فاوندەیشن) و تایبەت دەبێت بە فێربوونى زمانی کوردی و پەرەپێدانی شارەزایی کەلتوریی و پەیوەندیکردن.
6.     خوێندنەکەى لە یەکێک لەم زانکۆیانە (سەڵاحەدین/هەولێر، سلێمانى، دهۆک، سۆران و کۆیە) دەبێت.

 

پشتیوانى داریى بۆ خوێندنى بەکالۆریۆس:

1.    وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەرکى کرێى خوێندنەکەیان دەگرێتە ئەستۆ بە درێژایى  ماوەى خوێندنەکەیان و ساڵى ئامادەکارى (فاوندەیشن).
2.      مانگانە بڕى (٦٠٠$) بۆ بژێوى ژیان، بەپێى ستانداردى ژیان لە هەرێمى کوردستان بۆ یەک کەس پێ دەدرێت.
3.     دابینکردنى شوێنى مانەوەیان (بەشی ناوخۆیی).
4.   ساڵانە (١٠٠٠) دۆلار بۆ کاندید خەرج دەکرێ بۆ خەرجى سەفەر، جگە لە وڵاتانى کیشوەرى  ئەمریکا و ئوستورالیا، کە ساڵانە بڕى (١٥٠٠) دۆلاریان بۆ خەرجدەکرێت وەک خەرجى سەفەر.
5.      دابینکردنى سەرجەم خەرجیەکانى پرۆسەى وەرگرتنى (ڤیزا) و (مانەوە) بۆ کاندید لە هەرێمى کوردستان.
6.   ئەو کاندیدەى بۆ یەکەمین جار دەگاتە هەرێمى کوردستان لەلایەن تیمى تایبەتەوە پێشوازى و گواستنەوەى لە فرۆکەخان  بۆ دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ شوێنى مانەوەى.
7.   بیمەى تەندروستى: ئەم بیمەیە تەنها بۆ چارەسەرکردنە لەناوەوەى هەرێمى کوردستان کە بڕەکەى بریتیە لە (٥٠٠) دۆلار بۆ ساڵێک وکاندیدەکە خۆى ئازادە لە هەڵبراژدنى کۆمپانیای تایبەت بە دەستەبەرکردنی بیمەى تەندروستى، ئەم بیمەیە چارەسەرکردن لە دەرەوەى وڵات ناگرێتەوە.
8.   ئەم سکۆلەرشیپە بۆ ماوەى ٤ ساڵى ئەکادیمیە ئەگەر کاندیدەکە سەرکەوتوو نەبوو لە ماوەى دیارى کراو، هەر ماوەیەکى زیاتر لە ماوەى ٤ ساڵ (لە ڕووی کرێی خوێندن و بژێوی ژیان و دەرماڵەی سەفەر و بیمەی تەندروستی) لە ئەستۆى کاندید دەبێت.

تێبینى:

·        دواین وادە بۆ پێشکەشکردنى دۆکیۆمێنت و زانیارییەکان ڕێکەوتى (١/٨/٢٠١٨)یە.
·        دۆکیۆمێنت و زانیارییەکان ڕەوانەى ئەو ئیمەیلە([email protected]) بکەن.
17 JUNE 22:33
گەشتوگوزاری ھەرێم ئاماری ھاتنی گەشتیاران بڵاو دەکاتەوە

وتەبێژی وەزارەتی گەشتوگوازی ھەرێمی کوردستان ئاماری ھاتنی گەشتیارانی دووڕۆژی جەژنی ڕاگەیاند.

نادر روستی �وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزار  ڕایگەیاند” ١٢٧ هەزار گەشتیار تاکو دووەم ڕۆژی جەژنی رەمەزان هاتۆتە هەرێمی کوردستان”.

ڕاشیگەیاند” ئەو ژمارەیە بەدەر لە گەشتیارانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشدا هاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەکە لەبەرزبوونەوە دایە، دوا ئامار لە ڕۆژانی دوای جەژن ڕادەگەیەنین.
دەست خۆش
18 JUNE 13:04
kak zryan hawalakashm bo bnera ba daenim
18 JUNE 19:33
جوبرائیل ده‌بێته‌ دادوه‌رى ئیتاڵییه‌كان.doc
20 JUNE 22:57
ڕێژەن گیان چۆنی ئەگەر توانیت بەس سەوتی ئەوەی حەوزی ماشیەکەم بۆ بنێرە کە قسەیانکردووە ئەگەر بە ماسنجەر نەھات بە فایبەر
basar chaw esta bot anerem
kak zryan hanwen la viber bo narde ba dang
23 JUNE 18:37
23 JUNE 20:36
ئەیکوا ڕەسمەکانی خۆم
26 JUNE 05:28
د.یوسف گۆران: یەکێک لە سەرچاوە و بنەما سەرەکییەکانى دەوڵەت کۆکردنەوە و بەردەستکردنى داتا و ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستییە

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: یەکێک لە سەرچاوە و بنەما سەرەکییەکانى دەوڵەت کۆکردنەوە و بەردەستکردنى داتایە، ئەو کارەى ئێمە هەوڵێکە بۆ کۆکردنەوەى داتا لەکوردستان، چونکە تائێستا دامەزراوەیەکى تایبەت بە کۆکردنەوەى داتا نیە بۆ ئەوەى لە توێژینەوەى زانستى بەکاربهێندرێت، ئەو کارەى ئێمەش جگە لەوەى کارێکى زانستییە لەهەمان کاتدا ئەرکێکى نیشتیمانییە.

ئەم ڕاگەیاندنەى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەمیانى یەکەمین کۆنفرانسى پێداچوونەوەى هاوەڵانە بۆ بەخشینى یەکەمین گرانتى ئەنجومەنى توێژینەوەى زانستى کوردستان هات، کە ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتى (25/6/2018) بە ئامادەبوونى ئەندامانى ئەنجومەنى توێژینەوەى زانستى و ژمارەیەک لە پسپۆڕان لەهۆڵى هۆتێل دیدەمان لەشارى هەولێر بەڕێوەچوو.

لەمیانى پێشکەش کردنى وتەیەکیشدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتى: سەربەرزم ئەمڕۆ لە یەکەمین کۆنفرانسى پێداچوونەوەى هاوەڵانە بۆ بەخشینى یەکەمین گرانتى ئەنجومەنى توێژینەوەى زانستى کوردستان بەشدارم، وتیشى ئەنجومەنى توێژینەوەى زانستى یەکەمین دەزگاى نیشتمانى تایبەتمەندە بە پشتیوانى کردنى توێژینەوەى زانستى لەهەرێمى کوردستان، کاردەکات بۆ دەستەبەر کردنى پشتیوانى دارایی و گەشەپێدان و کاراکردنى چالاکى توێژینەوەى زانستى لەبوارى پسپۆڕى جیادا لەبەر ڕۆشنایى پێداویستییە زانستى، تەکنەلۆجى، ئابورى، سیاسى، کۆمەڵایەتییەکانى هەرێمى کوردستان و بەکارهێنانى بەرهەمەکانى توێژینەوەى زانستى بۆ چارەسەرکردنى پرسەکانى هەرێمى کوردستان.

د.یوسف گۆران وتیشى: ئەم کارە دەمێکە خەونى ئێمە و ئێوەیە کە لەبوارى توێژینەوەى زانستى کاردەکەن و دەیان ساڵە لەگۆڤار و شوێنە جیاکان توێژینەوە ئەنجام دەدەن، دواى ئەو گۆڕانکاریانەى کە لە کوردستان و دونیا ڕویداوە ڕۆڵى توێژینەوە زیاتر دەردەکەوێت، بازاڕیش کوردستانیش وەک هەموو بازاڕەکانى دونیا توێژینەوەى زانستى ڕۆڵى خۆى بگێڕێت، ڕونیشیکردەوە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەڕوى فەرمیەوە بەرپرسین لەوە، بۆیە ئێمە هەوڵمانداوە فەندێکى بەردەوام هەبێت، چونکە تا ئێستا لە ئێراق و هەرێمى کوردستان ئەنجومەنى توێژینەوەى زانستى نیە، ئێمە بۆ ئەوە کارمان کردوە و ئەنجومەنێکمان دروستکردوە، ئاشکراشیکرد، ئەم ئەنجومەنە کاردەکات بۆ دەستەبەرکردنى گرانتى ساڵانەى تایبەت بە توێژینەوەى زانستى و بەخشینى بەپڕۆپۆزەڵى ئەو توێژینەوانەى کە لە پێشینەیى بەرژەوەندیى نیشتیمانى هەرێمى کوردستان.

هەر لە وتەکەیدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاشکرایکرد: ئەمساڵ توانیمان لەسەر بودجەى وەزارەت و بەهاوکارى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران بڕى (250) ملیۆن دینار تەرخان بکەین وەک یەکەمین گرانتى ئەنجومەنى توێژینەوەى زانستى بۆ ئەوەى ببەخشرێنە ئەو توێژینەوانەى کە لەڕوى زانستییەوە نایابن و دەچنە خزمەتى چارەسەر کردنى پرسە نیشتمانیەکانەوە، د.یوسف گۆران وتیشى: ئەمە سەرەتاى ڕێگەکەمانە، بەڵێنتان پێدەدەم ئەم کارەمان نەک ساڵانە، بەڵکو شەش مانگ جارێک ئەنجام بدرێت و بڕى پارەیەکى زیاتریشى بۆ تەرخان بکرێت، بۆ ئەوەش وتى: کار دەکەین بۆ ئەوەى فەندى دووەم لەسەرەتاى ساڵى نوێ ڕابگەێنین.

لە چوارچێوەی هەوڵەکانیش بۆ بایەخدانى زیاتر بە توێژینەوەى زانستى، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەوەى ڕاگەیاند: هیوامان وایە لە ساڵانى ئایندەدا پاڕلەمانى کوردستان لەداڕشتنى یاساى بودجەى هەرێمى کوردستان بودجەى توێژینەوەى زانستى دیارى بکات و لەڕێگەى ئەنجومەنى توێژینەوەى زانستى بۆ پەرەپێدانى توێژینەوەى زانستی سودى لێوەربگیرێت.

لەکۆتایی وتەکەشیدا وەزیرى خوێندى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتى: ئێمە سوپاسى ئەرک و ماندوبونتان ئەنجومەنى توێژینەوەى زانستى دەکەم، دڵنیایین لەبەر ڕۆشنایی پێوەرە زانستییەکان و بە لەبەرچاوگرتنى بنەماکانى هەلى یەکسان و دادپەروەرى کۆمەڵایەتى بڕیارى زانستى دەدەن، وتیشى: وەزارەتەکمان پابەند دەبێت بەهەموو ئەو بڕیارانەى کە لەم کۆنفرانسە دەدرێت و ئێوە بڕیار لەسەر بەخشینى یەکەمین گرانتى ئەنجومەنى توێژینەوەى زانستى کوردستان دەدەن.

هەر لەمیانى یەکەمین کۆنفرانسى پێداچونەوەى هاوەڵانە بۆ بەخشینى یەکەمین گرانتى ئەنجومەنى توێژینەوەى زانستى کوردستان د.ئامانج سەعید ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: ٨٠ پڕۆپۆزەڵ پێشکەشکراون و قۆناغى شۆرت لیست بۆ پڕۆپۆزەڵەکان کراوە و بەشێکیان ماونەتەوە، ئەمرۆ لەمیانەى ئەوەى کۆنفرانسەدا کار بۆ دیارى کردنى باشترین پڕۆپۆزۆلە شایستەکان دەدەین، جگە لەوەش (22) پڕۆپۆزەڵى دیکە کە تایبەتە بە هەڵسەنگاندن و تێڕوانینەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا هاتوون و ڕیفۆرمى پەروەردە پێشکەشکراون، ئەوانیش شۆرتلیستکراون و باشترینەکانى ئەمڕۆ دیارى دەکرێ، د.ئامانج سەعید ئەوەشى ئاشکراکرد کە بەسیستمى خاڵ بەندى بڕیار لەسەر پڕۆپۆزەڵەکان دەدرێن.