به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ عموله له جوتیاران وه‌رناگیرێت، و بۆ هاوسه‌نگیكردنی به‌رهه‌می ناوخۆش باج ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و به‌رووبوومانه‌ی هاورده‌ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ 25-6-2018، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له دیوانی قائیمقامییه‌ت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی هاوسه‌نگی سه‌وزه و میوه كۆبووه‌وه بۆ دیاریكردنی ئه‌و به‌رووبومانه‌ی كه‌له‌وه‌رزی هاوین و گه‌رمادا خواستی هاووڵاتییانی له‌سه‌ره، ئه‌ویش به ره‌چاوكردن و هاوسه‌نگی كردنی له‌گه‌ڵ به‌رووبوومی ناوخۆ.
به‌هۆی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌مه‌كانی ناوخۆ له‌م وه‌رزه‌دا كه به‌رێژه‌ی له 58% زیاد ده‌كات و سه‌رجه‌م به‌رووبوومه‌كانی سه‌وزه و میوه پێداویستی و خواستی هاووڵاتییان پرده‌كاته‌وه و به‌شێكیشی هه‌نارده‌ی ناوه‌ڕاست و خواروی عیراق ده‌كرێت، ئه‌م رێژه‌یه‌ش به به‌راورد به مانگی رابردوو زیادی كردووه كه به‌رهه‌می ناوخۆ ته‌نها له 20% پێداویستییه‌كانی ناوخۆی دابینكردووه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا باج بخرێته‌سه‌ر هاورده‌كردنی به‌رووبوومی سه‌وزه‌و میوه به جۆرێك بۆ یه‌ك كیلۆ میوه بری 350 دینار‌و بۆ یه‌ك كیلۆ سه‌وزه‌ش بری 250 دینار باجی بخرێته‌سه‌ر.
له باره‌ی بڕیاری وه‌رگرتنی عموله له جوتیاران ئه‌میر دارا_ ده‌سته‌ی كارگێری كۆمه‌ڵه‌ی گه‌شه‌پێدان خانووه پلاستیكییه‌كانیش سوپاسی قائیمقامی سلێمانی كرد كه پشتگیری زۆری كردوون تاوه‌كو بریاره‌كه چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، وتیشی: جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره خۆشحاڵی جوتیارانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی گرنگی زیاتر به به‌رهه‌مه‌كانیان بده‌ن و به‌رهه‌مێكی زیاتر‌و باشتر بخه‌نه بازاڕه‌وه.