ئەمرۆ یەک شەممە ٢٤-٦- ٢٠١٨بانکی رافیدەینی عێراق رێکارەکانی پێدانی پێشینەی” ١٥” ملیۆن دیناری بە فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە ئاشکرا کرد.
نووسینگەی رۆژنامەوانی بانکی ناوبراو لە راگەیەندراوێکدا کە دەست میدیا عێراقییەکان کەوتووە ئاشکرای کردووە کە رێکارەکانی پێدانی پێشینەی” ١٥ ” ملیۆن دینار بە فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووەو وەک رێکارەکانی پێشکەشکردنی پێدانی پێشینەی فەرمانبەرانی دەوڵەتە کە پێشتر بڕیاری لێدرابوو.
بانکە ئەوەشی روونکردۆتەوە کە لەسەر داوکار پێویستە سەردانی ئەو لینکە ئەلیکترۆنییە بکات کە تایبەتە بە پێدانی پێشینە و دواتر بچێتە نێو ئەو لقەی تایبەت کراوە بە پێدانی پێشینە و ئەو فۆڕمە پڕبکاتەوە کە پەیوەستە بە وەرگرتنی پێشینە .
پێشتر بانکی رافیدەین رایگەیاندبوو، ھەر فەرمانبەرێک مووچەی بنەڕەتی لە “٥٠٠” ھەزار دینار کەمتر بێت، دەتوانێ پێشینەی” ٥ “ملیۆن دینار وەربگرێت، ھەر فەرمانبەرێکیش مووچەی بنەڕەتی لە” ٥٠٠” ھەزار دینار زیاتر بێت، دەتوانێ پێشینەی ١٠ ملیۆن دینار وەربگرێت، پێشینەکەش لە رێگای کارتی ئەلیکترۆنییەوە وەردەگیرێت.