بەهۆی قەیرانی دارایی و كەمبونەوەی تێكرای فرۆشی بەرهەمەكانیانەوە، هەریەك لە كۆمپانیای بیجۆو سیتروین و رینۆی فەرەنسی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل بریاریاندا تێچووی بەرهەمهێنانیان كەمبكەنەوەو ژمارەیەكی زۆریش لە كارمەندانیان لە كارەكانیان دەربكەن, لەوچوارچێوەیەشدا و پاش ئەوەی بەهۆی كەمبونەوەی فرۆشی بەرهەمەكانیەوە كۆمپانیای بیجۆ سیتروینی فەرەنسی بریاریدا كارگەیەكی خۆی لە فەرەنسا دابخات ئێستا ناچارە 3 هەزار كارمەندی خۆی لە كارەكانیان دەربكات و نیوەی كارمەندانی لە كارگەیەكی دیكەشدا بنێرێتە ماڵەوە لەگەڵ پێدانی بەڵێنی كار لە چارەكی یەكەمی ساڵی داهاتوودا هەروەك بەهۆی خۆپیشاندانی كرێكارانی كۆمپانیای رینۆوە لە هەفتەی رابردوودا كۆمپانیاكە ناچارە بەشێك لە كارمەندەكانی رەوانەی جێگەكانی دیكەی بەرهەمهێنان بكات و بەشێكیشیان بنرێتە لقەكان دیكەی بەرهەمهێنانی كۆمپانیاكە لە ئیسپانیا.