تورکیا: “ئەمریکا ھاوبەشێکی بازرگانی زۆر گرنگمان نییە”

جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، مەھمەت شیمشەک رایگەیاند “بەداخەوە حکوومەتی ئەمریکا ئەو پێکھاتەیە دەچەوسێنێتەوە کە دوای جەنگی جیھانیی دووەم بەبەشداریی خۆی دامەزرێنراوە و ئێستا لەبەرژەوەندیی جیھاندایە. 

وتیشی بە روونی جەخت لەسەر ئەوە دەکەمەوە کە ئەمریکا ھاوبەشێکی بازرگانی زۆر گرنگمان نییە. ئەمریکا وڵاتێکی گرنگە، ھاوپەیمانێکی گرنگمانە. بابەت ھەیە کۆک نیین لەسەری بەڵام بەگشتیی ئەمریکا وڵاتێکی گرنگە. لە بازرگانیدا بەتایبەتی لەرووی ھەناردەی پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا یەکێک لەو وڵاتانەی کەمترین کاریگەری لێدەکات تورکیایە. لەبەرئەوە پێویست بە نیگەرانی ناکات لەو بابەتەدا بۆ تورکیا، بەڵام بەگشتیی کەشوھەواکە تێکدەدات”.

مەھمەت شیمشەک وتی: “لەقۆناغێکداین کە خواستی دەرەکی و خواستی ناوخۆ کاریگەرییان دەبێـت لەسەر کورتھێنان و ھەڵاوسانی ئابووری و ناھاوسەنگییەکان. لەسیاسەتی دراودا ھەنگاوی بەھێزمان ناوە. نیگەرانییەکان لەبارەی سیاسەتی داراییەوە بێجێیە. بەریفۆرمی بنەڕەتی ئەم قۆناغە بەھێز دەکەین”.