بۆ بۆنە و پشوەكانی جەژنی رەمەزان زیاتر لە 139 هەزار گەشتیار روویان لەشاری سلێمانی كردووە و هاتنی گەشتیارانیش بەراورد بەساڵی رابردوو بەرێژەی سەدا (40) زیادیكردووە.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە شاری سلێمانی (عەلی رەئوف) بەرێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند لە رۆژانی (12 -21)ی ئەم مانگەو لە بۆنەی جەژنی رەمەزاندا گەشتیارێكی بەرچاو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە روویان لە سلێمانی كردووە/ كە ژمارەكەیان زیاتر لە (139) هەزارەو بەپێی ئامارەكانیش هاتنی گەشتیارانیش بەراورد بە ساڵی (2017) لە سەدا (40) زیادیانكردووە/ كە هیچ كام لەو گەشتیارانەش لەماوەی مانەوەیاندا رووبەروی كێشەی نەبوونی هۆتێل و كەمی ریستۆرانت و خواردنگەكان نەبوونەتەوە.
وتیشی: مەزەندە دەكەین خەرجی هەرگەشتیارێكی هاتوو لە (50) دۆلار كەمتر نەبووبێت كە ئەوەش رێژەیەكی باش لە داهات دادەنرێت و تەواوی كەرتە جیاوازەكان لێی سوودمەند دەبن.