خاوەنی کۆمپانیاکانی دیوان: له‌ چەند مانگی ڕابردوودا بازاڕی مۆبیالیات جۆڵەی تێکەوتووە


حاجی عابد ئەحمەد، خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی دیوان و ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایدەگەیەنيت ”لە چەند مانگی ڕابردوودا بازاڕی مۆبیالیات و کەل و پەلی ناوماڵ جۆڵەی تێکەوتووە و بەرەو باشتربوون دەچێت”.

حاجی عابد ئەحمەد وتیشی ”لەماوەی قەیرانی دارییدا بازاڕی مۆبیلیات و کەلوپەلی ناوماڵ بەداخەوە وای لێ هاتبوو لە کۆی ١٠ پيشەنگا دوو دانەیان مابوون و کاریان دەکرد، لەبەر ئەوەی مۆبیالیات بابەتێکی لاوەکیەوە بۆ هاوڵاتیان شتی لە پێشتر هەبوو، بەڵام لەمانگی چوار و پێنج و شەش، بازاڕی مۆبیالیات و کەل و پەلی ناوماڵ جۆڵەی تێکەوتووە و بەرەو باشتربوون دەچێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد ”ئەگەر حکومەتی عێراق زوو پێکبهێنرێت، موچەی فەرمانبەران بەردەوام بنرێت و لەکاتی خۆیدا دابەشبکرێت گەشبینم بەوەی رەوشی بازاڕ بەرەوە باشتر بچێت”.