هەڵگرتنی ئابلۆقەی سەر فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستانو دەستپێكردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتیەكان، وایكردووە جوڵەی گەشتیاریو بازرگانی زیادبكات.
بەوتەی لێپرسراوی كۆمەڵەی كۆمپانیاو نوسینگە گەشتیارییەكانی سلێمانیش، لەدوای دەستپێكردنەوەی گەشتەكان لەمانگی سێی ئەمساڵەوە چەندین كۆمپانیای نێودەوڵەتی دەستیان بەگەشتە ئاسمانیەكانیان بۆ سلێمانیو بەپێچەوانەوە كردۆتەوە.
لەئێستاشدا 3 هێڵی نوێی فڕۆكەوانی بڕیاریانداوە گەشتەكانیان لەفڕۆكەوانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە دەست پێبكەن.