كۆمپانیای هۆندا ئۆتۆمبێلێكی خێزانی خسته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌

كۆمپانیای “هۆندا”ی ژاپۆنی بۆ ساڵی 2018 نوێتری ئۆتۆمبێلی خێزانی خسته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ كه‌ وه‌ك كۆمپانیاكه‌ روونی كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ خاوه‌ن دیزاینێكی جوان و هێزێكی زۆره‌.

 كۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی له‌ نوێترین به‌رهه‌مدا ئۆتۆمبێلێكی جۆری خێزانی “SUV Family” به‌ناوی “Pilot” ه‌وه‌ خسته‌ بازاڕه‌كانی دنیاوه‌، كه‌ خاوه‌نی دیزاینێكی جوان بۆدییه‌كی گه‌وره‌ییه‌ و سێ شوێنی جیاوازی هه‌یه‌ بۆ دانیشتن له‌ هه‌مان كاتدا دیزاینێكی تایبه‌تی بۆ كراوه‌ كه‌ جیاوازه‌ له‌ LX و EX كه‌ پێشتر بۆ ئۆتۆمبێله‌كانی تری كۆمپانیاكه‌ دانراوه‌.

كۆمپانیاكه‌ زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی بۆ ئۆتۆمبێلی هۆندا پیلۆتی 2018 كراوه‌ له‌ 10 خاڵ 7.3 خاڵی دراوه‌تێ له‌ڕووی باشی و هێز و دیزاینه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌یش وای كردووه‌ سه‌رنجی كڕیاران به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت.

هۆندا له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌یه‌وه‌ زیاتر روونكردنه‌وه‌ ده‌دات كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هێزێكی زۆر باشی بۆ دانراوه‌ كه‌ هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته‌ هێزی 280 ئه‌سپ له‌گه‌ڵ بزوێنه‌ری 2.6 لیتری، هه‌روه‌ها ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ خاوه‌نی شه‌ش پستۆنه‌ و نرخه‌كه‌یشی ده‌گاته‌ 30 هه‌زار 900 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.