دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و سه‌پاندنی سزای زۆر به‌سه‌ر وڵاته‌كه، كۆماری ئیسلامی هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه و باشكردنی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ چین ده‌دات.
ئاژانسی رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی بازرگانی په‌كین ڕای گه‌یاند، پێوه‌ندییه‌كی ئاسایی حكوومه‌تی چین و ئێران به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و كاره بازرگانییه‌كانی نێوانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی گا‌و فێنگ وه‌زیری بازرگانی چین دوای ئه‌وه دێت كه پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ كراوه ئایا حكوومه‌تی په‌كین له بازاڕه‌كانی ئێران ده‌كشێته‌وه و پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ده‌وه‌ستێنێت.
له هه‌شتی مانگی ئایار به بڕیارێكی تره‌مپ، ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران كشایه‌وه و دووباره سزا ئابوورییه‌كانی به‌سه‌ر تاران سه‌پانده‌وه و هه‌روه‌ها سزای ئه‌و كۆمپانیا ئه‌وروپییانه‌شی دا كه بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن، به‌مه‌یش دۆخی ئابووری تاران ڕۆژ له دوای ڕۆژ سه‌ختتر ده‌بێت، وڵاته‌كه‌یش هه‌وڵ ده‌دات پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین وڵاتی دنیا كه چینه په‌ره پێ بدات و په‌كینیش له دژی ئه‌مه‌ریكا ده‌رگاكانی بۆ تاران واڵا كردووه.