رۆژنامه‌که له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له وه‌فدی کوردی و مالکی گواستویه‌تیه‌وه “مالکی ئاماده نه‌بووه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بودجه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بدات و چه‌ند مه‌رجێکی هه‌بووه”.
به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌که مالکی داوایکردووه پێشمه‌رگه سه‌ر به حیزب و حکومه‌تی هه‌رێم نه‌بێت به‌شێوازی سیسته‌می سه‌ربازی رێکبخرێن و ئیلتیزام به‌به‌غداوه بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌که رایگه‌یاندووه “مالکی وتویه‌تی ده‌ستی خۆم ده‌بڕم به‌بێ ئه‌و مه‌رجانه بودجه‌ی پێشمه‌رگه سه‌رف بکه‌م”.
سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غداش، سه‌رچاوه‌که رایگه‌یاندووه مالکی داوای له تاڵه‌بانی کردووه له‌وه زیاتر گوشاری نه‌خه‌نه سه‌ر، دوا ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی نیگه‌رانی خۆی له ناردنی هێزی دیجله به ناوبراو گه‌یاندووه‌و وتویه‌تی “ئه‌و ناوچه‌یه نفوزی یه‌کێتی یه” و قائیدی هێزه‌که‌ی به که‌سێکی “ئیستیفزازی” ناوبردووه.