ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ى حوزه‌یران، ئه‌ندامى ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت كۆبوونه‌وه “ئۆپێك”، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی چاكسازی له سیاسه‌تی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و چینه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها زیاتر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو بۆ پشتگیریی ئابووری جیهانی، ده‌بێت.
بیروبۆچوونه‌كان له‌باره‌ی زیادكردنی بڕی به‌رهه‌مهێنانه‌كه تا ئێسته نادیاره، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران ناڕه‌زایی له‌باره‌ی بڕیاره‌كه ده‌ربڕیوه و ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ببێت، هه‌روه‌ها سعوودیه‌ش نایه‌وێت فشاره‌كه له‌سه‌ر تاران زیاتر بكات، بۆیه ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هه‌وڵ ده‌دات كۆماری ئیسلامی ڕازی بكات بۆ ئاماده‌بوون له كۆبوونه‌وه‌كه و قبووڵكردنی یاسا نوێكانی ڕێكخراوه‌كه.
ڕێكخراوی هه‌نارده‌كارانی نه‌وتی وڵاتان كه به ئۆپێك ناسراوه له 14 وڵاتی ئه‌ندام پێكدێت، له ساڵی 1960 له به‌غدا دامه‌زراوه و له ساڵی 1965 باره‌گاكه‌ی چووه‌ته ڤیه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا، سعوودیه سه‌ركردایه‌تی ڕێكخراوه‌كه ده‌كات و كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ڕێكخراوه‌كه له ڤیه‌نا ئه‌نجام ده‌درێت.