هێڵی بۆری گواستنەوەی نەوتی عێراق توركیا چاككرایەوە

هێڵی بۆری گواستنەوەی نەوتی عێراق توركیا، كە ماوەی چەند رۆژێك بوو لە سنوری پارێزگای مەڕەشی باكووری كوردستان كون ببوو چاككرایەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵ، بڵاوی كردەوە، كاری چاككردنەوەی هێڵی بۆری گواستنەوەی نەوتی خاوی عێراق- توركیا كە بەهۆی بەركەوتنی دەمە شۆفڵەوە ماوەی چەند رۆژێك بوو لە نزیك شارۆچكەی پازاڕچكی سەر بە پارێزگای مەڕەشی باكووری كوردستان كون ببوو لە لایەن تیمە ئەندازەییەكانی توركیاوە كاری چاككردنەوەی تەواو بووە.

ئاژانسەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، لە ئێستادا تیمەكان سەر قاڵی پاككردنەوەی ئەو زەویە كشتوكاڵیانەی سنورەكەن كە بەهۆی بڵاوبونەوەی نەوتەوە پیس بوون.