به‌ڕێزان بنه‌ماڵه‌و هاوڕێیانى خوالێخۆشبوو شێخ بایز تاڵه‌بانى
به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌واڵى كۆچى دوایى كه‌سایه‌تى ناودارو وه‌زیرى پێشووى ئابورى‌و دارایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، خوالێخۆشبوو شێخ بایز تاڵه‌بانى، خه‌مبارى كردین. به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانى پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاڕاسته‌ى ئێوه‌ى به‌ڕێز ده‌كه‌ین‌و له‌خواى گه‌وره داواكارین گیانى پاكى به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات.
شێخ بایز تاڵه‌بانى، نمونه‌ى دڵسۆزیى بۆ نیشتمان‌و گه‌لى كوردستان بوو، كه به‌وپه‌ڕى به‌رپرسیارێتییه‌وه كۆششى كرد بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕووى ئابورییه‌وه گه‌شه بكا‌و پێشبكه‌وێ‌و هاوڵاتیان به‌خۆشگوزه‌رانى‌و ئاسوده‌یى بژین.
ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانى
21/6/2018