ماوەیەکە لە سلێمانی و دەوروبەری بە نایاسایی بری هەڵدەکەنرێت، پارێزگاری سلێمانی د. هەڤاڵ ئەبوبەکرد دەڵێت” ئەو کارە نا یاساییەو دەبێت دەست بەسەر ئامێرەکاندا بگیرێت”.
لە بڕیارێکدا د. هەڤاڵ ئەبوبەکرد لە بارەی هەڵکەندنی بیری نایاسایی دەڵێت “هه‌موو ئه‌و ئامێرانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا كارده‌كه‌ن له‌سنوری سلێمانی، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستانی سلێمانیه‌وه به‌گوێره‌ی پلانی خۆیان ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت”.
ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی پارێزگاری سلێمانی:
به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێماندراوه پاڵپست به‌به‌یانی ژماره یه‌كی ساڵی 2018ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بڕیارماندا به
1ـ پێویسته ئه‌و ئامێری بیر هه‌ڵكه‌ندنانه‌ی نایاسایین و تائێستا ده‌ستیان به‌سه‌ردا نه‌كیراوه له‌سنوری پارێزگای سلێمانیدا، له‌ڕۆژی 20ی 6ی 2018 تاوه‌كو 1ی 7ی 2018 ببرێنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی.
2ـ هه‌موو ئه‌و ئامێرانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا كارده‌كه‌ن له‌سنوری سلێمانی، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستانی سلێمانیه‌وه به‌گوێره‌ی پلانی خۆیان ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت.
3ـ هه‌موو ئه‌و ئامێرانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ژێر زه‌وی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و له‌كاردا نه‌بون، به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن پۆلیسی دارستانه‌وه پشتڕاست بكرێنه‌وه‌و ببرێنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
4ـ ئه‌و ئامێرانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه له‌كاتی كاركردندا، ده‌كرێن به‌موڵكی حكومه‌ت پاڵپشت به‌ماده‌ی (15) له‌ڕێنماییه‌یكانی هه‌ڵكه‌ندنی بیر.
5ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ژێر زه‌وی سلێمانی كاری پێویست ده‌كات بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌هه‌مواری ماده‌ی (15) له‌ڕێنمایی ژماره‌ی 1ی ساڵی 2015، به‌گوێره‌ی هه‌مواری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، ڕێكاری یاسایی‌ی له‌ڕێگه‌ی پارێزگای سلێمانیه‌وه ده‌گرێته‌به‌ر.
6ـ كاری گرتن و گواستنه‌وه‌ی ئامێره‌كان ده‌درێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌رێم، به‌هه‌موو شێوازه یاساییه‌كانه‌وه له‌بنكه‌كانیاندا ده‌پارێزرێن تاوه‌كو هه‌موو ڕێكاره یاساییه‌كانیان ته‌واوبێت دواتر ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ژێر زه‌وی ده‌كرێت و ده‌بنه موڵكی حكومه‌ت.