بۆ یەكەمجار كۆمپانیایەكی فرۆكەوانی لەهەرێم دادەمەزرێت و كۆمپانیاكەش خاوەنی سێ فڕۆكەی تایبەت بەخۆیەتی.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس, بڵاویكردوەتەوە, ڕۆژی دوو شەممە بۆ یەكەمجار لە ڕێگەی كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانی كوردییەوە, گەشتێكی ئاسمانی لە نێوان سوید و هەولێردا ئەنجامدراوە و خاوەنی ئەو فڕۆكەیەش كە گەشتەكەی پێ ئەنجامدراوە كۆمپانیا كوردیەكەیە.
ئەحمەد جەمال، بەڕێوەبەری كارگێڕی كۆمپانیای فلای ئەربیل, بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی ڕاگەیاندوە: لە ئێستادا ئەوان خاوەنی سێ فڕۆكەی تایبەت بە خۆیانن لە جۆری بینگۆ, لە كاتی گەشتەكانیشدا بە زمانی كوردی ڕێنمایی دەدرێتە گەشتیاران.
ئاماژەی بەوەشكردوە كە لە ئێستاشدا گەشتەكانیان تەنها بۆ چەند وڵاتێكی ئەوروپا دەبێت بەتایبەت بۆ ئەو وڵاتانەی كە رەوەندی عێراق تێیدا زۆرە و هەروەها بۆ ئەو وڵاتانەشی كە ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیەكانیان لەعێراق كاردەكەن.