دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ھەڕەشەی سەپاندنی سزای دیکەی بەسەر بە کەلوپەلە ھاورکراوەکانی چین کرد، ئیدارەی ئەمریکا رایگەیاند، ھەر کەلوپەلێکی ھاوردەکراوی چین نرخی ٢٠٠ ملیار دۆلار بێت، ئەوا بە رێژەی ١٠ لەسەدا باجی بەسەردا دەسەپێنێت.
لە راگەیەنراوێکدا کە کۆشکی سپی بڵاوی کردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە فەرمانی بە نوێنەری بازرگانی ئەمریکا، رۆبێرت لایتزر داوە کە بەداواداچوونی زیاتر بۆ سەپاندنی باج بەسەر کەلوپەلە ھاوردەکراوەکانی چیندا بکات، ئەویش وەک وڵامێک بۆ بڕیارەکەی چین کە ھەفتەی رابردوو بۆ سەپاندنی باج بەسەر کەلوپەلی ھاوردەکراوی ئەمریکا دەریکردبوو.
ھەفتەی رابردوو چین بڕیایدا ھەر کەلوپەلێکی ھاوردەکراوی ئەمریکا نرخی ٥٠ ملیار دۆلار بێت باجی بەسەردا دەسەپێنێت لەوانە گۆشتی گۆلک، مریشک، ئۆتۆمبێل و تووتن.