بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی ئاوی سلێمانی، ڕاگرتنی ئاوی بۆ ماوەی 24 كاتژمێر راگەیاند و هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی ئاوی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە ” بەهۆی هەندێك كاری چاكسازی ڕۆژی چوار شەممە 20/ 6 / 2018 هێڵی دوومی دوكان سلێمانی ڕادەگیرێت بۆ ماوەی 24 كاتژمێر”.
ئاماژە بەوەشكراوە” بەوهۆیەوە زۆربەی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی و ناوچەی قڕگەو قەزاوناحیەكانی چەمچەماڵ و شۆڕش وتەكێ و پیرەمەگروون و بازیان و ئەڵلای و تەیناڵ بێ ئاودەبن تكایە ئاگاداربن” .