كۆنسولخانەی کۆماری ئسلامیی ئێران لە هەولێر، رایگەیاند: به خستنهكاری سیستهمی ئەلەکترۆنی بۆ دەرکردنی ڤیزا لە لایەن کونسولخانەوە لە هەولێر بە مەبەستی خێراكردنی پێشکەش کردنی ڕێوشێنهكانی داواکردنی ڤیزا و کەمکردنەوەی تێچووی زیادی و ڕادەست کردنی خێرای ڤیزا ئەنجام دراوه و تیچووی زیاده هەڵناگرێ .
بە پێی راگەیاندنی کونسولخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ، داواکاران دەتوانن بە ئاسانی بچنە نێو سیستمی ڤیزای ئەلەکترۆنیک و تۆمارکردنی زانیارەکانی پاسپۆرت و کۆمپانیا ئینتەرنێتیەکان دەتوانن ئەوپەڕی بڕی سێ هەزار دیناری عێراقی وەک حەقدەست بۆ تومارکردنی داوای ڤیزا وەرگرن .
کونوسولخانەکانی کوماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لە 22 ی ئایاری رابردووەوە دراوی خۆجێیی ( واتە دینار ) یان کردووە بە بنەمای تێچووی رێوشوێنهكانی کونسولیی و تێچووی دەرکردنی ڤیزا .