به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی هه‌ردوو روباری دیجله‌و فورات وه‌زاره‌تی كشته‌كاڵی عیراق هۆشداری ده‌داته جوتیاران كه له‌هه‌موو زه‌وییه‌كدا برنج نه‌چێنن.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق له راگه‌یه‌نراوێكدا كه بڵاویكردوه‌ته‌وه، هۆشداری ده‌داته جوتیاران كه له‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌ك برنج نه‌چێنن، چونكه برنج پێویستی زۆری به‌ئاو هه‌یه و له‌م كاته‌شدا عیراق رووبه‌ڕووی كه‌م ئاوی بوه‌ته‌وه.
به‌پێی رێنماییه‌كانی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراقیش، نابێت جوتیاران له زه‌ویه‌ك برنج بچێنن كه رووبه‌ڕی زه‌وییه‌كه له 2500 مه‌تر كه‌متر بێت و زه‌ویه‌كه‌ش ئاوێكی باشی خۆی نه‌بێت، چونكه له‌م وه‌رزه‌دا به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاوی هه‌ردوو روباری دیجله‌و فورات له لایه‌ن توركیا و ئێرانه‌وه، عیراق رووبه‌ڕووی بێ ئاوی بوه‌ته‌وه.