گەشتوگوزاری سلێمانى: لە جەژندا زیاتر لە ٧٢ ڕێستۆرانت کراوە بوون و زیاتر لە ٥٠ هەزار گەشتیار هاتوون

بەڕێوەبەری گشتى گەشتوگوزاری سلێمانى ڕایگەیاند، لە ڕۆژانى جەژندا زیاتر لە ٥٠ هەزار گەشتیار هاتونەتە ناو پارێزگای سلێمانی.

 مستەفا حەمە ڕەحیم بەڕێوەبەری گشتى گەشتوگوزاری سلێمانى ڕایگەیاند، لە جەژندا زیاتر لە ٧٢ ڕێستۆرانت لەناو شاری سلێمانیدا کراوە بوون بەڕووی گەشتیاراندا و بەپێی ئەو ئامارانەشی تۆمارکراون زیاتر لە ٥٠ هەزار گەشتیار هاتوون و سەردانى شوێنە گەشتیارییەکانیان کردووە.

هاوکات بەرێوەبەرایەتى پۆلیسی سلێمانیش ڕایگەیاندووە، لە ڕۆژانى جەژندا هیچ حاڵەتێکى کوشتن و تەقەکردن و شەڕکردن ڕووینەداوە و بارودۆخەکە ئارامبووە.

لە ڕۆژانى جەژندا لە سلێمانى ٤ پێکدادان ڕوویانداوە و ٨ کەس بریندابوون و ڕەوانەى نەخۆشخانە کراون بەڵام برینەکانیان سوک بووە و کەسیان لەوێ نەماونەتەوە.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە ڕۆژى یەکەم و دووەمی جەژندا زیاتر لە ١٠ هەزار گەشتیار سەردانی شاری هەڵەبجە و شوێنە گەشتیارییەکانی ئەو شارەیان کردووە و پێشبینیش دەکرێت لە ماوەی ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزاندا نزیکەی ٦٠ هەزار کەس سەردانی ئەو سنورە بکات.