ئه‌و بڕه به‌نزینه‌ی بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی ته‌رخانكراوه، به‌شی پێداویستیه‌كانی پارێزگاكه ناكات‌و به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی سلێمانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌نزینخانه ئه‌هلیه‌كان هاوكارییان بكه‌ن، ئه‌وا ڕۆژانه یه‌ك ملیۆن‌و (500) هه‌زار لیتر به‌نزین، پێداویستی پارێزگای سلێمانی پڕده‌كاته‌وه.
(جه‌مال عه‌لی) به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی پارێزگای سلێمانی بهNNA ڕاگه‌یاندوە، ئه‌و به‌شه به‌نزینه‌ی بۆ پارێزگای سلێمانی ته‌رخانكراوه، به‌گوێره‌ی پێویست به‌شی پێداویستیه‌كانی پارێزگاكه ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستی به‌نزینی له‌سه‌رجه‌م سنوری پارێزگای سلێمانی پڕبكه‌ینه‌وه، پێویسته ڕۆژانه دوو ملیۆن‌و (500) هه‌زار لیتر به‌نزین به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانی پارێزگای سلێمانیدا دابه‌ش بكرێت.
وتیشی:”له‌ئێستادا بڕی ملیۆنێك‌و (230) هه‌زار لیتر به‌نزینمان بۆ ته‌رخانده‌كرێت، ئه‌وه‌ش بڕێكی زۆركه‌مه‌و به‌شی پێداویستیه‌كانی پارێزگای سلێمانی ناكات، نوسراومان بۆ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییهكانو پارێزگای سلێمانی كردووه، به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی ئه‌و بڕه به‌نزینه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر به‌نزینخانه ئه‌هلیه‌كان هاوكاریان بكه‌ن، ئه‌وا به‌بڕی یه‌ك ملیۆن‌و (500) هه‌زار لیتر به‌نزین، گرفتی كه‌میی به‌نزین له‌پارێزگای سلێمانی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.