هەرێمی كوردستان باج دەخاتە سەر ژماره‌یه‌ك سه‌وزه‌ى هاورده‌كراو


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ ڕایده‌گه‌یه‌نێ وه‌كو پشتیوانییه‌ك بۆ جوتیاران و پێشخستن و گه‌شه‌كردنى به‌رهه‌مى ناوخۆیی، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاری دا به‌دانانى باج له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك سه‌وزه‌ى هاورده‌كراو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ “وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ جوتیاران و پێشخستن و گه‌شه‌كردنى به‌رهه‌مى ناوخۆیی، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاری دا به‌دانانى باج له‌سه‌ر هاورده‌كردنى لۆبیا و فاسۆلیا و ته‌ماته‌ و بامیه‌ و بیبه‌ر”.

به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك لۆبیا و فاسۆلیا بڕى 250 دینار و بۆ ته‌ماته‌ 350 دینار باج وه‌رده‌گیرێت و بڕیاره‌كه‌ش له‌مڕۆوە تاكو 15/10/2018 جێبه‌جێ ده‌كرێت.