ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی خاوه‌ن خه‌ڵاتی ئۆسكار و باڵیۆزی نیازباشی كۆمسیهری باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنجلینا جۆلی سه‌ردانی شاری مووسڵی كرد كه به هۆی هێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و شه‌ڕ و پێدادانهكانهوه بووه‌ته وێرانه.
له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی مووسڵی كۆن خۆرئاوای شاره‌كه كه ساڵی رابردوو مه‌یدانی شه‌ڕ و پێكدادانی توند بوو، ئەنجلینا جۆلی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دانیشتوانه‌كه‌ی كرد و زانیاری وه‌رگرت له‌باره‌ی پێداویستیه‌كانیان و كاره‌كانی دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له لایه‌ن كۆمسیهری باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئەنجلینا جۆلی رایگه‌یاندووه “ئه‌وه گه‌وره‌ترین وێرانكاریه كه له میانی ساڵانی كاركردنم له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بینیومه”.