باڵوێزى ئێران له عێراق رايگه‌ياند، قه‌باره‌ى بازرگانى نێوان عێراق و ئێران له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا، گه‌يشتۆته ملياره‌ها دۆلار.
ئاژانسى هه‌واڵى ئيرناى ئێرانى كه‌له‌سه‌ر زارى ئيره‌ج مه‌سجيدى باڵوێزى ئێران له عێراق دوێنێ پێنجشەممە بڵاويكردۆته‌وه، ده‌ڵێت “كۆمارى ئيسلامى ئێران له پاڵ عێراقدا ده‌مێنێته‌وه له قۆناغى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا، ئاماده‌يى تيايه كه بۆ په‌ره‌پێدانى وه‌به‌رهێنان له عێراقدا هاوكارى بكات.
” ده‌شڵێت “قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى نێوان عێراق و ئێران گه‌يشتۆته 10 مليار دۆلار.” داواشى له وه‌به‌رهێنه‌رانى كه‌رتى تايبه‌تى وڵاته‌كه‌ى كردووه، بێنه بازاڕه‌كانى عێراق، چونكه ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان له هه‌موو بوارێكدا كراوه‌يه له عێراقدا، هاوكات باڵوێزخانه هاوكارى ته‌واوى ئه‌و چالاكييانه‌ش ده‌كات.