به‌گوێره‌ی دوایین ڕووماڵی ڕێكخراوی ئۆپیك‌و شاره‌زایانی بواری نه‌وت له‌كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی جیهان، عێراق‌و سعودیه له‌مانگی شوباتی ڕابردوودا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ڕێكخراوی ئۆپكیان به‌رزكردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی (مه‌دا پرێس) بڵاویكرده‌وه، به‌گوێره‌ی دوایین ڕووماڵی ڕێكخراوی ئۆپیك‌و شاره‌زایانی بواری نه‌وت له‌مانگی شوباتی ڕابردوودا عێراق‌و سعودیه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆیان به‌رزكردووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ش ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ڕێكخراوی ئۆپیك به‌رزبووه‌ته‌وه، كه له‌دوای مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی (2012)وه یه‌كه‌مجاره ئۆپیك ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌رزبكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕووماڵهكه، ڕێكخراوی ئۆپیك له‌مانگی ڕابردوودا ڕۆژانه (30) ملیۆن‌و (32) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌مهێناوه، كه لهچوارمانگی ڕابردوودا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئۆپیك (30) ملیۆن‌و (21) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بووه ڕۆژانه، به‌و پێیه‌ش تهنهالهمانگی شوباتدا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئۆپیك ڕۆژانه (110) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زیادیكردووه.